تبليغاتX
به‌خێربێن بۆ بلاگی کانی

جیهانی نازناو بەدەست هێنان رۆژانە لە پێشكەوتندایە بۆ ئەوەی بتوانن لە جیهاندا ون نەبن، ئەمەش لە رێگەی درووست كردن و دەرخستنی بەهرە و شتی سەیروسەمەرە. لەلایەن دوو هاوسەر لە وڵاتی ڤێتنام كە تاكە وڵاتە لە بواری سەیر و سەمەرەوە دوورە، ئەم دوو هاوسەرە توانیان گەورەترین پێڵاو درووست بكەن و ئەمەش كاتێك ماوەی (3) هەفتە خەرێكی درووست كردنی تاكە پێڵاوێكی پیاوانە دەبن.

تاكە پێڵاوەكە لە ماددەی پلاستیك و پێستی گیانداران درووست كراوە و شێوەی پیڵاوەكەش بە جوانترین شێوە رازاوەتەوە و ئەمەش یەكێكە لەم كەرستانەی كە شایەنی نازناو بێت، ئەم دوو هاوسەرە ناویان (سیهاو) كە ناوی ئافرەتەكەیە و پیاوەكەش ناوی (جانیو)ە، ژێرەوەی پیڵاوەكە لە دار درووست كراوە و بە گەورەترین پیڵاو دادەنرێت. درێژی پێڵاوەكە دەگاتە (240)سەنتیمەتر واتە دەكاتە (2) مەتر و نیو كەمتر، هەروەها پانی پێڵاوەكە دەگاتە (91) سەنتیمەتر، لەگەڵ مەترێك بەرزی بۆ پێڵاوەكە، وەكو چۆن لە وێنەكەدا دەبینن كە چۆن ئەم تاكە پێڵاوەیان درووست كردووە بەبێ ئەوەی ئەم دوو هاوسەرە شارەزاییان لە هونەركاری و دارتاشی هەبێت..

 

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/1/19 و ‌کاتژمێر 8:50 PM |

لەوە سەیرتر نییە پێشبڕكێ لەسەر كەرستە و شتی سەیر و سەمەرە بكرێت، بۆیە رۆژانە دەبینین چەندین شتی سەیر دەردەكەوێت و ئەوانەش وەك ئەوەی نازناوێك تۆمار بكرێت و ببێتە شتێكی گشتی سەیر لەبەرچاوی خەڵكدا. گشت لە ئێمە پێڵاوی پاژنە بەرزمان بینیوە، ئەوەی كەوا ئافرەتان لە پێی دەكەن، بەڵام ئەوەی جێگەی سەیر بێت چەند مۆدەیەكی تازەی ئەم پاژنە بەرزانە لە ویلایەتی ڤیرجینیای ئەمەریكی كە شێوەیەكی سەیری هەیە و بەڵكو كەس ناتوانێت بیپۆشێت!.

سەیری ئەو پاژنە بەرزانە بریتییە لەوەی كەوا پاژنەكەی زۆر بەرزە و ئەو خانمەی ئەم پاژنەیە بپۆشێت وەك ئەوە وایە كەوا لەسەر پەنجەكانی بڕوات، چونكە بەشێوەیەك درووست كراوە شێوەی پێشەوە و پاژنەكەی وەكو یەك بەرزە و بەرەو سەرەوەیە. یەكێك لەو پێڵاوانە لە شێوەی پاژنەی (ئەسپ) درووست كراوە و لە ژێرەوەی ئاسنی بۆ بەستراوە ئەمەش بۆ ئەوەی دەنگی بێت، ئەم پێڵاوانە وەكو مۆدەیەكی تازە درووست كراوە و رەنگە ببێتە مۆدەیەكی جیهانی!

 

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/1/15 و ‌کاتژمێر 10:48 PM |

 

پیاوێكی بەتەمەنی هیندستانی بەناوی (یندای كواندیا)ی تەمەن (70) ساڵ، رێكلامی بۆ خۆی دەكرد كەوا قاچی راستەی بە قاچێكی سەیر و هێنەری بەخت داناوە و بەڵكو دەتوانێت بە رێگەی ئەم قاچەیەوە چەندین شت دەربارەی خەڵك بزانێت كاتێك ئەوانەی دەست لە قاچەكەی دەدەن! ئەم پیاوە لە هەرێمی (ئەندهرا باراداش)ی هیندی دەژیێت و رۆژانە خەڵك سەردانیان دەكرد بۆ ئەوەی شتێكی لێوە بزانن دەربارەی داهاتوویان یان بۆ بەخت و شانس..

ئەمەو دوای ئەو هەموو رێكلامە كۆمەڵە گەنجێكی دزی ئەم وڵاتە كە پێكهاتبوون لە (3) كەس، شەوێكیان دەچنە سەر ماڵی ئەم پیاوە و بۆ ئەوەی سەردانی بكەن، دوای ئەوەی زانیبوویان قاچی راستەی بە قاچی بەخت ناسراوە، بۆیە ئەوانیش قاچەكەی دەبڕن و دەیدزن! ئێستا پیاوەكە بەبێ قاچە بەختەكە ماوەتەوە و لە نەخۆشخانە كەوتووە، تا ئێستاش پۆلیس لەدوای قاچەكەی دەگەڕێن بۆ ئەوەی بیگەڕێننەوە بۆ خاوەنەكەی، كەچی گەڕانەكانیان بێ سوودە و نەیاندۆزیوەتەوە. دەبێ دزەكان سوود لە قاچەكە وەربگرن بۆ دزینی كەرستە و شت!

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/1/15 و ‌کاتژمێر 10:46 PM |

 

ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا هەواڵی ئەو باڵەخانەیەمان بڵاوكردەوە كەوا لەسەر شێوەی ئامێری میوزیك لە وڵاتی چین، دروست كرابووە بەڵام وادیارە كۆرییەكان دەڵێن ئێمەش دەتوانین باڵەخانەی لەم شێوەیە درووست بكەین. لەلای كۆرییەكان بیروڕایەكی سەیر هەیە، كاتێك منداڵ لەدایك دەبێت ئەگەر لە ژووری شووشتن یان لە (wc)، ئەو منداڵە تەمەنی درێژ دەبێت و كەسێكی دەوڵەمەندی لێوە درووست دەبێت..

(سیم جای دۆك) تەمەن (74) ساڵە، لە (wc) لەدایك بووە و ئێستاش دەوڵەمەندێكی گەورەی وڵاتی كۆریایە، بۆیە باڵەخانەییەكی درووست كردووە لە شێوەی (wc) لەم شوێنەی كە پێشتر ماڵیان بووە، شوێنەكەش دەكەوێتە شاری (سینۆن) لەدووری (40) كیلۆمەترە لە سیئۆلی پایتەخت.

ئەمە باڵەخانەیە یان خانووەكە بەم شێوەیە درووست كراوە لەسەر رووبەری (400) هەزار مەتر دووجا، كە لە ناوەڕاست پاركێكدا درووست كراوە، ئەم باڵەخانەیە نزیكەی (1600000) یەك ملیۆن و شەش سەد هەزار دۆلاری تێچووە!

 

 

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/1/11 و ‌کاتژمێر 9:48 PM |

لە شاری (جوانزهۆ)ی چینی بۆ ئەوەی لە چێشتخانەكان خزمەتێكی چاكی ئەو كەسانە بكەن كە سەردانی چێشتخانەكان دەكەن بۆ خواردن، بەتایبەت ئەوانەی بە رێژەیەكی زۆرەوە سەردانیان دەكەن، ئەم چێشتخانانە تایبەتە بە گۆشتی گیانداری ئاوی و وشكایی وەك : ماسی، بۆق، ..!

ئێمە لێرەدا مەبەستمان لە گۆشتی بۆقە، بەتایبەت ئەو بۆقانەی كە (6) دەست و قاچیان هەیە، چونكە لەلای چینییەكان تەنیا لەگۆشتی بۆق حەزیان لە دەست و قاچەكانییەتی، بۆیە ئەوانەی كە زۆر سەردانی ئەم چێشتخانانە دەكەن ئەم جۆرە بۆقانەیان بۆ پێشكەش دەكرێت كە (6) دەست و قاچیان هەیە، لەگەڵ ئەوەی بۆق لە وڵاتی چین زۆربەیان بە (6) دەست و قاچن. ئەمەش وەك خاوەن چێشتخانەكە دەڵێت : دەمانەوێت بە هەموو شێوەیەك دڵی ئەو كەسانە خۆش بكەین كە سەردانی ئێمە دەكەن بۆ ئەوەی ژەمێكی بەتامیان پێببەخشین، لەگەڵ ئەوەی رێزی ئەوانەش دەگرێن كە داوای گۆشتی بۆق دەكەن، چونكە گۆشتی بۆق سوودێكی گەورەی هەیە بۆ مرۆڤ و وەك دەرمانی چەندین نەخۆشییە بۆ ئەوانەی هەست بە نەخۆشی دەكەن.

 

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/1/11 و ‌کاتژمێر 9:42 PM |

باوەڕ بكەن ساڵانە بڕێكی پارەی خەیاڵی سەرف دەكرێت لە درووست كردنی جلوبەگی سەگ! نەوەك جلوبەرگ بۆ مرۆڤ لە شێوەی سەگ، بەڵكو جلوبەرگی تایبەت بۆ سەگ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە ئەمریكا گرنگییەكی تایبەت بە سەگ دەدرێت لە ماڵ و شوێنە گشتییەكان لە وڵاتی ئەمریكا!

لە ئەمریكا جەژنێكی تایبەت هەیە پێدەڵێن (جەژنی هاڵوین) كە تیایدا مرۆڤ و گیانداران جلی یەكتر دەپۆشن، وەك ئەوەی مرۆڤ جلی شێوەی سەگ بپۆشێت و سەگیش جلی مرۆڤی بۆ ئامادە بكرێت، كۆمپانیای چنینی (وۆل-مارت) لەساڵی (2007) رایگەیاند كەوا توانییویەتی گەورەترین قازانج بەدەست بهێنێت لە بواری درووست كردنی جلوبەرگی سەگ، كە كۆی سەرجەمی بەرهەمەكانی فرۆشراوی گەیشتە (41) ملیار دۆلار، ملیار نەوەك ملیۆن. ئەمەش بەهۆی ئەوەی نرخی جلوبەرگی سەگ نرخێكی گرانی هەیە و لەلایەن كەسایەتییە گەورەكان گوێ نادرێت بە نرخ گرانی جلوبەرگی سەگ، چونكە سەگیان خۆشدەوێت.

مۆدەیەكی جلوبەرگی سەگ كە پێدەڵێن (درێسی دراكۆلا)، كە شێوەیەكی سەیر و جوانی هەیە و نرخێكی خەیاڵی هەیە دەگاتە (10000) دۆلار و ئەمەش لەلایەن ئەم كەسایەتیە دەوڵەمەندانە كڕاوە بۆ ئەوەی سەگەكانیان بەم جلە سەیرانە بپۆشن!

 

 

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/1/11 و ‌کاتژمێر 9:39 PM |

ئیلاف- سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند كە پاسپۆرتێكی دیبلۆماسی دەبەخشرێتە شەزا حەسون دوای ئەوەی توانیی نازناوی ستار ئەكادیمی بەدەست بهێنێت، سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند كە هوشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق فەرمانێكی وەزاری دەركردووە بە بەخشینی ئەم پاسپۆرتە بە شەزا كە لە بەغدا دەردەچێت بێ ئەوەی بێت بۆ وەرگرتنی لە بەغدا، و رۆژی چوارشەممەی رابردوو پاسپۆرتەكە دەرچووە و بۆ شەزا دەنێردرێت لە رێگای یەكێك لە باڵیۆزخانەكانی عێراق لە دەرەوە.

ئەم بڕیارە لە كاتێكدایە كە زۆربەی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی عێراق پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئاسیا تا ئێستا پاسپۆرتە دیبلۆماسییەكانی خۆیان وەرنەگرتووە كە وەك پاداشتێك بۆ بەدەستهێنانی جامەكە پێیان بەخشرابوو، چونكە وەزارەتی دەرەوەی عێراق مەرجی ئەوەی دانابوو كە پێویستە هەر یاریزانێك خۆی بێت بۆ وەرگرتنی لە بەغدا.

شایەنی گوتنە شەزا حەسونی تەمەن 26 ساڵ لە باوكێكی عێراقی و دایكێكی مەغریبییە توانیی لە مانگی نیسانی رابردوو پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت لە پێشبڕكێی ستار ئەكادیمی.

 

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/1/11 و ‌کاتژمێر 9:32 PM |

تا ئێستاش لە جیهان گەورەترین و درێژترین شەمەندەفەر لە وڵاتی ئوستڕالیایە، مێژووی ئەم شەمەندەفەرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1989) كە لەم ساڵە درێژترین شەمەندەفەر دروستكراوە و تا ئێستاش كار دەكات لە هێڵی ئاسنینی ئوستڕالی، بۆیە وەك سەیرترین و درێژترین شەمەندەفەری جیهان دادەنرێت.

ئەم شەمەندەفەرە تایبەت نییە وەك هەر شەمەندەفەرێكی دیكە، چونكە شەمەندەفەر دەبێت تایبەت بێت بۆ گواستنەوەی مرۆڤ، یان كەرستە، یان بۆ كاری دیكە و تایبەت. بەڵام ئەم شەمەندەفەرە بەهۆی ئەوەی درێژ و گەورەیە تایبەت نەكراوە و بۆ چەندین بوار بەكاریدەهێنن. درێژی تەواوی دەگاتە (70) مەتر، واتە دەكاتە ئەوەندەی كۆڵانێك لە كۆڵانەكانی شاری هەولێر. جگە لە شوێنی تایبەتی بۆ مرۆڤ، هەروەها بارهەڵگری لەدواوە هەیە و كە ئەوانیش دەگاتە (4) بارهەڵگری گەورە، پێكهاتەی گشتی ئەم شەمەندەفەرە بریتییە لە (650) جێگە. كە هەریەك لەم جێگایانە وەك ژوورێكی ماڵە. بە وزەی (گاز)ەوە كار دەكات و چونكە وزەكانی دیكە ناتوانن ئەم شەمەندەفەرە گەورەیە كار پێبكەن.

 

 

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/1/11 و ‌کاتژمێر 9:27 PM |

كوڕە گەنجێكی ئەمەریكی حەزی بە كارێكی سەیرە و ئەم حەزەش بریتییە لە باڵەخانە و شوێنی بەرز، ئەم گەنجە ناوی (بریان بێرج)ە و تەمەنی (33) ساڵە، توانیویەتی چەند باڵەخانەیەك دروست بكات ئەمەش تەنیا لە (وەرەقەی كۆنكان – كۆتشینە)! ئەم حەزەی ئەم گەنجە لە تەمەنی (8) ساڵییەوە بۆی دروستبووە تا گەیشتۆتە ئەم تەمەنەی ئێستای تاوەكو حەزەكەی بەجێهێناوە.

ئەمەش بەهرەیەكی سەیرە و لەگەڵ ئەوەشدا بۆ بەیەكتر گەیاندنی وەرەقەكان، هیچ كەرستەیەكی بەكارنەهێناوە وەك (سیكۆتین یان هەر ماددەیەكی دیكە)، تەنیا شەكر و ئاوی بەكارهێناوە ئەمەش نەوەك بۆ گشت وەرەقەكان بەڵكو تەنیا بۆ ئەوانەی شوێنێكی گونجاویان نییە بۆ ئەوەی بوەستێت. ئەو باڵەخانانەی لەلایەن ئەم گەنجە دروستكراوە بەرزیەكەی دەگاتە نزیكەی (25) پێ، واتە نزیكەی (3) مەتر. تەنیا كێشەیەكی هەیە ئەویش ئەوەیە كە چۆن بتوانێت (سەرەوەی) باڵەخانەكان بگرێت. چونكە سەرەوەی باڵەخان بە وەرەقە ناوەستێت، بەڵكو دەبێت بیرۆكەیەكی دیكەی بۆ بدۆزێتەوە. ئەمەش یەكێكە لە بەهرەكانی ئەو گەنجە یۆ ئەوەی كە ناوی بچێتە ناو ژمارەی پێوانەیی بۆ كاری سەیر و سەمەره‌.

 

 

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/1/11 و ‌کاتژمێر 9:24 PM |

هاولاَتیه‌كی‌ سعودی‌ به‌ناوی‌ "مدهاس" ژماره‌ی‌ پێونه‌یی‌ له‌ مه‌راسیمی‌ حه‌جكردندا بۆ ساڵی‌ 1428 ه 2007 زایینی‌  تۆماركرد‌و مه‌دالیای‌ غینس به‌ ده‌ستهێنا ئه‌م هاولاَتیه‌ سعودیه‌  ناوی‌ مدهاس رشیدیه‌‌و ته‌مه‌نی‌ 124  ساڵه‌و 95 حه‌جی‌ كردووه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ته‌مه‌ندا ئه‌و هاولاَتیه‌ دوپاتی‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ر گه‌شتێكدا بۆ حه‌ج بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر هه‌ستی‌ به‌ ئارامی‌ دڵ‌و ده‌روونی‌ كرده‌وه‌. شێخ مدهاس ئه‌وه‌شی‌ ڕاگه‌یاند: نیازی‌ پاك‌و كرداری‌  چاك ته‌مه‌نی‌ مرۆڤ درێژده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌روونی‌ ئاده‌میزاد ئاسووده‌ ده‌كات‌و باوه‌ڕی‌ به‌ خوا زیاتر ده‌كات.

ناوبراو  له‌سه‌ر جیاوازی‌ حه‌جكردن له‌گه‌ڵ سالاَنی‌ ڕابردوودا وتی‌:  سالاَن له‌ چه‌ند  سه‌د كه‌سێك تێپه‌ڕی‌ نه‌ده‌كرد، به‌لاَم ئێستا زیاتر له‌ سێ‌ ملیۆن حه‌جاج دێن بۆ حه‌جكردن ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كارئاسانی‌ بۆ حاجیان كراوه‌.

شێخ وتی‌: سالاَنه‌ له‌گه‌ڵ زانایان‌و پیاوچاكاندا حه‌ج ئه‌نجام ده‌دات‌و دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ 15 ساڵ پێش كردنه‌وه‌ی‌  ریاز له‌ دایك بووم وه‌له‌گه‌ڵ  مه‌لیك عه‌بدول عه‌زیزدا حه‌جم كردووه‌.

راشی‌ گه‌یاند:  به‌هه‌تیوی‌ گه‌وره‌ بووه‌و سێ‌ ژنی‌ هێناوه‌و حه‌وت كوڕی‌ هه‌یه‌.

 

 

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/1/11 و ‌کاتژمێر 9:16 PM |

یه‌كێك له‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ شوشه‌ له‌ مانهاتن به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌رسوڕهێنه‌ر ڕزگاری‌ بوو پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ 47مین نهۆمی‌  یه‌كێك له‌ بینا به‌رزه‌كانی‌ ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌.

"كان ئه‌لسیدس مورینو" كه‌ ته‌مه‌نی‌ 37 ساڵه‌‌و دانیشتووی‌ وڵاتی‌ ئیكوادۆره‌ بۆ كاركردن ڕووی‌ كردۆته‌ شاری‌ مه‌نهاتن‌و پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌یه‌كێك له‌ ڕۆژه‌كانی‌ كاركردنیدا كاری‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ شوشه‌كانی‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌كرد له‌ پڕ كه‌وته‌ خواره‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ مردن ڕزگاری‌ بوو.

به‌ هۆی‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ هه‌ردوو قاچی‌‌و ده‌ستی‌ ڕاستی‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ شكا، هه‌روه‌ها برینێكی‌ زۆریش له‌سه‌ری‌‌و حه‌وز‌و بڕبڕه‌ی‌ پشتیدا روویدا، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وانه‌ش هێشتا ناوبراو له‌ژیاندایه‌ ئه‌مه‌ش وایكرد ژماره‌یه‌كی‌ زۆر نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆ ئه‌نجام بده‌ن.

 به‌پێی‌ وته‌ی‌ پزیشكه‌كان ماوه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هۆش خۆی‌ چووه‌ به‌هۆی‌ كاریگه‌ری‌ ئه‌و رووداوه‌‌و توانای‌ قسه‌كردنی‌ نه‌بووه‌، پزیشكه‌كان ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاند:  9 نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆ ئه‌نجامدراوه‌و ئێستا باری‌ ته‌ندروستی‌ ڕووه‌و باشتر بوون ده‌چێت.

 

 

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/1/11 و ‌کاتژمێر 9:12 PM |

له‌میانی گه‌وره‌ترین پێشانگای ئوتومبێلدا كه‌ له‌شاری نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندستان كرایه‌وه‌، كۆمپانیای "تاتا مۆتۆرز"ی‌ هیندی نمونه‌ی هه‌رزانترین ئوتومبێلی‌ له‌جیهاندا نمایش كرد به‌ناوی "تاتا نانو" كه‌ نرخه‌كه‌ی‌ به‌ 2500 دۆلاره‌، ئه‌م نرخه‌شی‌ بۆیه‌ له‌سه‌ر داناوه‌ تا به‌رده‌ست زۆربه‌ی هاولاَتیانی ولاَته‌ تازه‌ پێگه‌یشتووه‌كان بكه‌وێت.

ئه‌م ئوتومبێله‌ چوار ده‌رگای هه‌یه‌و پێنج ڕێبوار ده‌گرێت‌و بزوێنه‌ره‌كه‌ی له‌پشته‌وه‌ كار ده‌كات، قه‌باره‌كه‌شی 624 سی سی‌و توانای 33 ئه‌سپیشی‌ هه‌یه‌ .

ئه‌م ئوتومبێله‌ گه‌رمی‌و ساردی تێدا نیه‌، جامه‌كانی‌ به‌كاره‌با كار ناكه‌ن‌و گێڕه‌كه‌شی هایدرۆلیك نیه‌، به‌لاَم كۆمپانیای ناوبراو دوو نمونه‌ی تایبه‌تی‌ تریش به‌رهه‌م ده‌هێنێت له‌م ئوتومبێله‌، جگه‌ له‌به‌رهه‌مهێنانی هه‌مان جۆر كه‌ به‌گاز كار ده‌كات.

نمایشكردنی ئه‌م جۆره‌ ئوتومبێله‌ش كاتێك دێت كه‌ زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا بازاڕی فرۆشتنی ئوتومبێلی هیندی زۆر فراوان بێت، به‌هۆی خێرابوونی گه‌شه‌ی ئابووری‌و زیادبوونی داهاتی به‌كارهێنه‌ره‌كان، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت بڕی فرۆشتنی ئوتومبێلی هیندی له‌ساڵی 2016 دا بگاته‌ 145 ملیار دۆلار .

 

 

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/1/11 و ‌کاتژمێر 9:9 PM |

لێكۆڵه‌ره‌وان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى پیر بوون به‌ده‌ست به‌رزى فشارى خوێنه‌وه‌ ده‌ناڵێنن زیاتر ئه‌گه‌رى تووشبوونیان هه‌یه‌ به‌ كێشه‌كانى بیركردنه‌وه‌و وه‌رگرتنى زانیاریه‌كان .

له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ گۆڤارى تۆمارى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌مار بڵاوى كردۆته‌وه‌ ، هاتووه‌ كه‌ به‌رزى فشارى خوێن په‌یوه‌ندى هه‌یه‌ به‌ یه‌كێك له‌ جۆره‌كانى لاوازى توانا ئیدراكیه‌كان، كه‌ ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكه‌ ئه‌گه‌رى تووشبوونى به‌ كه‌وده‌نى و گه‌مژه‌یى هه‌یه‌ ، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ نییه‌ كه‌ په‌یوه‌ندى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ به‌ نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ره‌وه‌ .

ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى لاوازى توانا ئیدراكیه‌كان ده‌بنه‌وه‌، تووشى قورسى له‌ زمان و یاده‌وه‌رى و كاته‌كانى به‌ئاگایى و كاره‌كانى دیكه‌ى ژیرى ده‌بنه‌وه‌، به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك تووش ده‌بن كه‌ خه‌ڵكانى تر به‌ئاسانى ده‌توانن تێبینى بكه‌ن و له‌تاقیكردنه‌وه‌كانیشدا به‌روونى لێیان ده‌رده‌كه‌وێت.

له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌" ئه‌و كه‌سه‌ به‌ته‌مه‌نانه‌ى به‌ده‌ست به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێنه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی لاوازیه‌كى كه‌میان هه‌یه‌ له‌ تواناى ده‌رك پێكردنه‌كان ، ده‌تواندرێت بكرێته‌ ئاماژه‌ى "خه‌ڵه‌فاو"ى كه‌ به‌ دووه‌م شێوه‌ى بڵاوى كه‌وده‌نى دێت له‌ دواى نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى په‌یوه‌ندى به‌جه‌ڵته‌وه‌ ده‌بێت و به‌رزى فشارى خوێنیش مه‌ترسى تووشبوون به‌جه‌ڵته‌ زیاتر ده‌كات.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌ شارى نیویۆرك له‌سه‌ر 918 كه‌س كه‌ تێكڕاى ته‌مه‌نیان 76 ساڵ بووه‌ ئه‌نجام دراوه‌ ، كه‌ هه‌موو 18 مانگ جارێك تاقیكردنه‌وه‌ى جه‌سته‌ى و هۆشداریان بۆ كراوه‌ ، ئه‌م كاره‌ ماوه‌ى 4 ساڵ و نیو به‌رده‌وام بووه‌و له‌و میانه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌334 كه‌سیان تووشى لاوازیه‌كى كه‌مى توانا ئیدراكیه‌كان بوونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ده‌ست به‌رزى فشارى خوێنه‌وه‌ ده‌ناڵێنن رێژه‌ى تووشبوونیان به‌ لاوازى توانا ئیدراكیه‌كان له‌ رێژه‌ى 40% زیادى كردووه‌ .

له‌كۆتایى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا لێكۆڵه‌ره‌وان گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌ خۆپاراستن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن و چاره‌سه‌ر كردنى به‌ هۆكارێكى گرنگى كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كانى تووشبوون به‌ لاوازى توانا ئیدراكیه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت .

 

 

 

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/1/11 و ‌کاتژمێر 3:48 PM |

----

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/1/11 و ‌کاتژمێر 3:35 PM |
kurdsat.TV.مسعود كركوكي Kurdistan.TV.مسعود كركوكي al-arabiya.TV.مسعود كركوكي al-jazeera.Tvمسعود كركوكي al-iraqiya.مسعود كركوكي al-sharqiya.TV.مسعود كركوكي alle TV.مسعود كركوكي ROJ.TV.مسعود كركوكي pmc-music.TV.مسعود كركوكي Jordan.Tv.مسعود كركوكي mme.TV.مسعود كركوكي Al Ekhbaria.Tv.مسعود كركوكي Al.Alam.Tv.مسعود كركوكي Saudi Arabia.Tv.مسعود كركوكي Carton.Tv.مسعود كركوكي Al Manar.Tv.مسعود كركوكي clip-Tv.مسعود كركوكي Sahar-Tv.مسعود كركوكي