تبليغاتX
به‌خێربێن بۆ بلاگی کانی
 

له‌ گووندێكی خۆرهه‌ڵاتی، وڵاتی (هیند)،پیاوێكی ته‌مه‌نی (36ساڵ) ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ كچێكی خۆی پێكهێنا.    

به‌ پێی هه‌واڵێكی سایتی" mamasaniboys.mihanblog " ،پۆلیسی هیند رایگه‌یاندووه‌ دوای ئاگادار كردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن گوند نشینه‌كانی ناوچه‌ی "به‌نگال"، پۆلیس پیاوێكی (36 ساڵ) به‌ناوی "ئه‌فازدین عه‌لی"، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ژیانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ كچێكی خۆی پێكهێناوه‌، ده‌ستگیر كرد.

 

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/4/16 و ‌کاتژمێر 0:12 AM |

ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ له‌ هه‌فته‌نامه‌ی گولان وه‌رگیراوه‌

شوهرە سوڵەتی یەكێكە لە هونەرمەندە ئێرانییەكان كە توانیویەتی ستایلی مۆسیقای پۆپ بە شێوەیەكی زۆر جوان تێكەڵ بە مۆسیقای ئێرانی بكات و، لەگەڵ شەهرامی برای هەمیشە وەك دوانەیەكی سەركەوتوو و گونجاو ناسراون، شوهرە سوڵەتی بەم شێوەیە وەڵامی چەند پرسیارێكی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.

* جگە لە تۆ و شەهرامی برات كەسی دیكە لە خانەوادەكەتان گۆرانیبێژ بووە؟

- بەڵێ خوشكە جگە لە من و شەهرام گەورەكەم (زەهرە) ئەویش گۆرانیبێژ بووە، بەڵام لە بواری ئۆپێرا.

* یەكەم جار تۆ دەستت بە گۆرانی گوتن كرد یاخود شەهرامی برات؟

- بەر لە وەی من گۆرانی بڵێم، شەهرام دەستی بە گۆرانی گوتن كرد بوو، كە من لە بواری ئۆپێرا گۆرانیم دەگوت، ئەو كات شەهرام گۆرانیبێژ بوو ئینجا هەردووكمان روومان لە گۆرانی پۆپ كرد.

* شەهرام چۆن هاوكاری كردی و چ رۆڵێكی هەبووە لە سەركەوتنی تۆدا؟

- شەهرام گیان هەمیشە بۆ من وەك برایەكی زۆر باش بووە و ئێستاش هەر بە هەمان شێوەیە و، ئێمە هەمیشە هاوكاری یەكتریمان كردووە و یارمەتی یەكتریش دەدەین لە كارەكانماندا و تەنانەت وەك دوو هاوڕێین بۆ یەكتری.

* تا ئێستا چەند كاری هونەریتان بە یەكەوە ئەنجامداوە؟

- ئێمە چەندین كارمان بە یەكەوە ئەنجامداوە وەك گۆرانییەكان (گل بە گل –پەنجەریها- حامی)عاشق بشیم.

* تۆ خاوەن دەنگێكی خۆش و روخسارێكی جوانی، بەڵام هۆی چییە دەركەوتنت كەمە ؟

-من هەوڵ دەدەم ئەو كاتە لەبەردەم كامیرا راوەستم كە بەرهەمێكی نوێ یان گۆرانییەكی نوێم هەبێت بۆ ئەوەی پێشكەشی بكەم، هەرچەندە من زۆر لەبەردەم كامیرا دەرناكەوم، بەڵام هەمیشە خۆش حاڵم كە لەگەڵ خەڵكدا بم.

* چەند منداڵت هەیە؟

 

بۆخوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ کلیک له‌سه‌ر درێژه‌ بکه‌

گوڵان


درێژه‌ی بابه‌ت
+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/3/25 و ‌کاتژمێر 11:48 PM |

ئه‌م هه‌واله‌ له‌ هه‌فته‌نامه‌ی گولان وه‌رگیراوه‌

كۆمه‌لێك له‌ توێژه‌رانى بوارى ڕووه‌ك ناسى له‌ ئه‌نجامى لێگۆلینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایان كرد كه‌ خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى خۆخ ده‌بێته‌ هۆى كردنه‌وه‌ى گه‌ده‌و پاككردنه‌وه‌ى ده‌زگای هه‌رس كردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌م خوێنى له‌ له‌شى مرۆڤدا .

هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ مادده‌ى (بۆرۆن) له‌ناو خۆخدا هه‌یه‌و ده‌بێته‌ هۆى یارمه‌تیدانى له‌شى مرۆڤ له‌ لابردنى مادده‌ى كالسیۆم و هه‌روه‌ها به‌هێزكردنى ئێسكه‌كانى له‌ش .

توێژه‌ران هه‌ر له‌ هه‌مان لێكۆلینه‌وه‌دا دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ى رێژه‌ى زۆر له‌ 10-12 یه‌كه‌ى خۆخ له‌ ڕۆژێكدا مرۆڤ تووشى نه‌خۆشى ئێسكه‌ نه‌رمه‌ ده‌كات ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى كه‌مى مادده‌ى ئیسترۆجینه‌ تیێدا .

هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئامۆژگارى خه‌لك ده‌كه‌ن شه‌ربه‌تى خۆخ به‌ شێوه‌یه‌كى ئاسایى بخۆنه‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ هۆكارى كه‌م خوێنى . له‌هه‌مان كاتیشدا ئامۆژگارى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خواردنه‌وه‌كه‌ سنورداربێت ، چونكه‌ زۆر خواردنه‌وه‌شى زیان به‌خشه‌ .

 

گولان

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/3/25 و ‌کاتژمێر 11:38 PM |

ئه‌م هه‌واله‌ له‌ په‌یامنێر وه‌رگیراوه‌

سه‌رئه‌نجام و پاش ماوه‌یه‌ك گفتگۆ كردن، عه‌ره‌بستانی سعودیا ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕی ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ژنانیش ده‌تواننن مۆڵه‌تی شوفێریان هه‌بێت.

 به‌ پێی هه‌واڵێكی (رادیۆ فه‌ردا) ، ژنانی عه‌ره‌بستانی سعودیا به‌ رچاو كردنی چه‌ند مه‌رجێك ، مافی شوفێری كردنیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ش بریتین له‌ :

1 – ته‌مه‌نی ژنی شوفێر ده‌بێت  له‌ (30) ساڵ زیاتر بێت.

2- ده‌بێت ( هاوسه‌ر یان باوكی) ژنی شوفێر به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ره‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربڕن.

3 – ده‌بێت  وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی شوفێری له‌ ناوه‌ندی فێركردنی شوفێری تایبه‌ت به‌ ژنان بێت.

4 –  له‌كاتی روودانی هه‌ر كێشه‌یه‌ك یان تێكچوونی ئۆتۆمبێل ، ژنی شوفێر  ده‌بێت په‌یوه‌ندی به‌ ناوه‌ندی شوفێری ژنانه‌وه‌ بكات.

5 – ژنی شوفێر د ه‌بێت مۆبایلی له‌گه‌ڵدا بێت ، تا له‌كاتی پێویستدا به‌كاری بهێنێت.

6 – ژنان ته‌نیا له‌ رۆژانی  شه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ ، له‌ كاتژمێری (7)ی به‌یانی تا (8)ی شه‌و ، هه‌روه‌ها له‌ رۆژه‌كانی جومعه‌ وپێنج شه‌ممه‌شدا ته‌نیا له‌ كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ تا (8)ی شه‌و ده‌توانن شوفێری بكه‌ن.

 

په‌یامنێر

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/3/25 و ‌کاتژمێر 11:28 PM |

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ هه‌فته‌نامه‌ی گولان وه‌رگیراوه‌

كاتێك پاڵەوانێك دەبێتە خاوەن نازناوێك لەبواری وەرزشیدا دەبێت پاداشتێكی گەورەی پێبدرێت، بەڵام خەڵاتی ئەم پاڵەوانە چینیە بووە خەڵاتێكی سەیر و خەیاڵی، كە بریتی بوو لە پێڵاوێكی (زێڕین) نرخی پێلاوەكە (30) هەزار هەزار دۆلاری ئەمەریكی بوو تەنیا لە زێڕ درووست كراوە، بەبێ بەكارهێنانی هیچ ماددەیەكی دیكە.

ئەم خەڵاتە تەرخان كرابوو بۆ یاریزانی ئولۆمپی (لیو یانگ) كە توانی لە پێشبڕكێی (110) مەتریدا سەركەوتن بەدەست بهێنێت.

پێڵاوەكە لەلایەن كۆمپانیای (نایك) درووست كراوە لەگەڵ ئەوەی ناوی كۆمپانیاكە و ناوی پاڵەوانەكە لەسەر پێڵاوەكە نەخشێنراوە، بەمەش دەبێتە سەیرترین پێڵاوی زێرین لە بواری درووست كردنی پێڵاو لە جیهاندا، كێشی پێڵاوەكە (1) كیلۆگرامە و هەر تاكێك (500) گرام دەبێت.

پێڵاوەكە وەكو خەڵاتێك پێشكەش بەم پاڵەوانە كرا وەكو پاداشتێك بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە.

بەمەش دەبێتە تاكە كەرستە كە تەنیا لە زێر درووست كرابێت، چونكە چەندین كەرستەی دیكە جگە لە زێڕ ماددەی دیكەشی لەگەڵدا بەكاردەهێنن بۆ ئەوەی كەرستەكە تەواو درووست بێت.

گولان

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/3/22 و ‌کاتژمێر 9:20 PM |

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ هه‌فته‌نامه‌ی گولان وه‌رگیراوه‌

بۆ ئەوانەی كاری توند و تیژی ئەنجام دەدەن یان بۆ ئەوانەی گرووپی مافیا و چەكدارە تایبەتەكان پێكدەهێنن و حەز بە چەك دەكەن وەك (دەمانچە)، لەلایەن كۆمپانیایەك لە شاری (هۆنگ كۆنگ) جۆرە مەقلیەكی هێلكە برژاندن دابهێنن كەوا كاتێك هێلكەی تێدا سووردەكرێتەوە بە شێوەیەكی جوان و دەربكەوێت..

ئەم شێوەیەش بریتیە لە دەرچوونی بە شێوی (دەمانچە) لەناو ئەو مەقلیەی كەوا هێلكەكەی تێدا دانراوە، ئەمەش تایبەت بۆ ئەو كەسانە درووست دەكرێت و ئامادە دەكرێت، كە داوای ئەم جۆرە خواردنە دەكەن بەتایبەت بۆ خواردنی بەیانی، لەگەڵ ئەوەی ئەم جۆرە خواردنە بۆتە شتێكی بە نرخ لەم وڵاتە و ماوەیەكی نزیكە لە سەرتاپای جیهان كاری لەم شێوە دەكرێت، كە خواردن لەسەر شێوەی جوان و تایبەت درووست بكرێت، بە حەز و ویستی تاكەكان.

 

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/3/22 و ‌کاتژمێر 9:19 PM |

له‌ هه‌فته‌نامه‌ی گولان وه‌رگیراوه‌

بۆ ئەوانەی حەز بە جۆری ئوتۆمبێلە وەرزشیەكان دەكەن كە بۆ بواری پێشبڕكێ وەرزشی بەكاردەهێنرێت، كاتێك ئوتۆمبێلی (فرمولاوەن) لە جۆری ئوتۆمبێلی مەرسیدیسی ئەڵمانی دەبێتە خاوەنی یەكەم نازناوی پاڵەوانیەتی جیهانی لەم پێشبڕكێیە، بۆیە گەنجێكی ئەم وڵاتە واتە ئەڵمانیا هەڵدەستێت بە درووست كردنی شێوەی ئەم جۆرە ئوتۆمبێلە، بەڵام تەنیا بە بەكارهێنانی دەنكە (شخارتە)!

ئەم گەنجە ناوی (مایكل ئەرندت)ە و تەمەنی (28) ساڵە، بە دڵێكی فراوانەوە و بۆ ماوەی (6)ساڵ توانی ئوتۆمبێلێكی تەواو درووست بكات و بە جوانترین شێوە بیڕازێنێتەوە. نزیكەی زیاتر (1) ملیۆن دەنكە شخارتەی بەكارهێناوە، واتە نزیكەی (2000) پامەتی شخارتە. لەگەڵ ئەو هەموو ماندوو بوونە لەلایەن كۆمپانیای مەرسیدیس بڕی (10) هەزار دۆلاری پێشكەش كراوە بەرامبەر بە كڕێنی ئەم ئوتۆمبێلە نموونەیە كە تەنیا لە دەنكە شخارتەوە درووست كراوە. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە یەك دەنكە شخارتە لە جەستەی ئوتۆبێلەكە دیارناكەوێت چونكە چەندین ماددەی بەكارهێناوە بۆ ئەوەی شێوەی ئوتۆمبێڵەكە دیارنەكەوێت كە لە دەنكە شخارتەوە درووست كراوە

 

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/3/22 و ‌کاتژمێر 9:16 PM |

له‌ هه‌فته‌نامه‌ی گولان وه‌رگیراوه‌

دوای ئەوەی ئافرەتێكی وڵاتی رووسیا بەناوی (فارفارا ئەرتامكین) خاوەنی سكێكی گەورە دەبێت لەماوەی سكپڕی، لەگەڵ مێردەكەی كە ناوی (دیمیتری)یە، لە چاوەڕوانی منداڵێكدا دەبن، كەچی دوای پشكنین پێش ماوەی هاتنی منداڵەكان، بۆیان دەركەوت كەوا سكەكە بریتیە لە زیاتر لە منداڵێك..

بەم شێوەیە دەبێتە هەواڵێكی خۆش بۆ ئافرەت و پیاوەكە تاوەكو لە چاوەڕوانی دوو كۆرپە بن، كاتێك كاتی منداڵبوون نزیك دەبێتەوە بۆیە بڕیار دەدەن كەوا منداڵەكانیان لە وڵاتی بەریتانیاوە ببن، ئەمە دوای ئەو گەشتەی بەیەكەوە ئەنجامی دەدەن، دوای ژانێكی زۆر ئافرەتەكە دەبردرێت بە نەخۆشخانەی لە دایك بوون و لەناكاوێك ئافرەت و پیاوەكە دەبن بە خاوەنی (5) منداڵی جمك، ئەمەو ماوەی (7) ساڵە ئەم خێزانە و ئافرەتە هاوسەریەتیان پێكهێناوە و بەم (7) ساڵە دەبن بە باوك و دایكی حەوت كۆرپە. ئەوەی سەیر بێت هەر (5) منداڵەكە كچن، تا ماوەی مانگێك زیاتر خێزانە (5) منداڵیەكە لە شاری (ئۆكسفۆرد)ەوە ژیان بەسەر دەبەن پاش كۆتایی گەشتەكەیان دەگڕێنەوە بۆ وڵاتی دایك كە (رووسیا)یە.

 

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/3/22 و ‌کاتژمێر 9:15 PM |
kurdsat.TV.مسعود كركوكي Kurdistan.TV.مسعود كركوكي al-arabiya.TV.مسعود كركوكي al-jazeera.Tvمسعود كركوكي al-iraqiya.مسعود كركوكي al-sharqiya.TV.مسعود كركوكي alle TV.مسعود كركوكي ROJ.TV.مسعود كركوكي pmc-music.TV.مسعود كركوكي Jordan.Tv.مسعود كركوكي mme.TV.مسعود كركوكي Al Ekhbaria.Tv.مسعود كركوكي Al.Alam.Tv.مسعود كركوكي Saudi Arabia.Tv.مسعود كركوكي Carton.Tv.مسعود كركوكي Al Manar.Tv.مسعود كركوكي clip-Tv.مسعود كركوكي Sahar-Tv.مسعود كركوكي