
(ئەو جلانەی زیاتر لە وەرزی هاویندا دەپۆشرێت بریتیە لە بەدی و یان تێكەڵی نێوان قەمیس و بەدی هەروەها ئەو جۆرە جلانەی لە نێوان شێوەی بەدی و قەمیسدا درووست دەكرێن. هەریەكە جوانی و تایببەتمەندی خۆی هەیە.ئەم جۆرە جلە هاوینە لەگەڵ ئەوەی جوانی جەستە دەردەخات، ستایلێكی ناسكی هەیە بەشێوەیەك لەگەڵ گشت جلێكی دیكە دەگونجێ و تایبەتمەندی خۆی دەبێ. جوانی جلی هاوینە لەوەدایە كەوا نەخش هەیە لە جلەكە، ئەمەش بۆ ئەو رەنگانە نابێ كە (سپی – رەش) ئەگینا بۆ گشت رەنكێگی دیكە نەخش هەبێ زیاتر جلەكە جوانتر دەكات. پۆشاكی هاوینە چەندین شێوازی هەیە، لەوانە شێوازی بەدی كە جەستە دەگرێ، یان شێوازی كراوە بەشێوەیەك كراوەیی پێوە دیارە وجوولانەوەی ئاسان دەبێ. ئەو رەنگانەی بۆ وەرزی هاوینە بەكاردەهێنرێت بۆ ئەو جلانە بریتین لە : وەنەوشەیی – سپی – زەرد – شین .


