
بێگومان رۆژانە لە بواری تەكنۆلۆژیای ئوتۆمبێلەوە كاری تازە و جوانی لێوە درووست دەكرێت لەوەی بە تازەترین تەكنۆلۆژیاوە دروست دەكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین شێوەی جوان و سەیری بۆ دادەنرێت، وەكو ئەو ئوتۆمبێلە تازانەی لەم دواییەوە كەوتۆت ژێر دەستی خەڵكەوە.
كەچی ئەوەی دەبینن لەم وێنەیەدا سەیرترین جۆری ئوتۆمبێلە تا بە جۆرێك دروست بكرێ و پێبڵێت ئوتۆمبێل، چونكە نیوەی ئوتۆمبێلە و نیوەی دیكەشی پایسكلە. ئەمە دەبێتە یەكەم جۆرە بەرهەمی وڵاتی چین بەجۆرێك لە داهاتوودا ئوتۆمبێلی ئابووری لەم جۆرەوە بەرهەم دەهێنن بۆ ئەوەی لە قەیرانی سووتەمەنی رزگایان بێ. رەنگە لە داهاتوودا لە هەندێك وڵاتان ببێتە ئوتۆمبێلی سەرەكی بۆ خەڵك.



