فاخیر محه‌مه‌د ئه‌مین ناسراو به فاخیر هه‌ریری له ساڵی 1982 له دیوانییه‌ی باشووری عێراق چاوی به ژیانهه‌ڵێناوه، خه‌ڵكی گوندی (شێخ وه‌سانانی) دۆڵی بالیسانه‌و له هۆزی خۆشناوه، هه‌ر له منداڵییه‌وه له هه‌ریر گه‌وره بووه‌و ده‌ستی به بواری هونه‌ری كردووه بۆیه هاوادارانی ئه‌م نازناوه‌یان خستۆته‌پاڵا، كاكه فاخیر خودان (4) منداڵی جمكه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی خزمی خۆیه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه فاخیر هه‌ریری بناسین، ئه‌م دیمانه كراوه‌مان له‌گه‌ڵا سازكرد:
* له كه‌یه‌وه ئاوێزانی دونیایی هونه‌ر بووی، یه‌كه‌م به‌رهه‌مت چی بوو؟
- له ساڵی 1999 كه ته‌مه‌نم بچوكیش بوو ئه‌وسا به‌رهه‌مێكم بڵاوكرده‌وه به نێوی (باڵا به‌رزه‌ی هه‌ریری) كه له هۆنراوه خۆم بوو.
* ئه‌ی هۆنراوه‌كانی ئێستات هی كێن؟
- من ته‌نها هۆنراوه له شاعیری لاو (ووشیار عه‌بدوڵڵا) وه‌رده‌گرم.
* ئه‌ی كێ به مامۆستای خۆت ده‌زانی له به‌ند گوتندا؟
- كه‌س به مامۆستای خۆم نازانم‌و خۆشم به مامۆستای كه‌س نازانم له به‌ند گوتندا.
* پێت خۆشه له كاتی (شه‌ڕ به‌ند)و گوتنی (به‌ند) به‌رامبه‌ره‌كه‌ت له تۆ باشتربێ یان به پێچه‌وانه‌وه...؟
- پێم باشه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ند ده‌ڵێ به جوانی‌و رێك‌وپێكی‌و دوور له جوێن‌و تانه‌و ته‌شه‌ره بیڵێ.
* چ پێناسه‌یه‌كت بۆ (به‌ند) هه‌یه...؟
- به‌ند لقێكی سه‌ره‌كی گۆرانی گوتنه به‌تایبه‌تی له بواری فۆلكلۆردا، به‌داخه‌وه كه‌سانێك به چاوێكی سووك سه‌یری (به‌ند)و (به‌ندبێژه‌كان) ده‌كه‌ن له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا.به‌ڵام هه‌ر چۆنێ بێ (به‌ندی كوردی بڵێ ی باشتره) له گوتنه‌وه‌ی گۆرانی (عه‌ره‌بی‌و فارسی‌و توركی‌و ئه‌وروپی) هتد..
*به‌ندبێژه باشه‌كان به لای تۆ كێن؟
- هونه‌رمه‌نده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌تی (قادر مامه‌ندی، ئیبراهیم قادری، سه‌ید عه‌لی سه‌رده‌شتی)
* به‌نده‌كانی تۆ زیاتر باس له چی ده‌كه‌ن..؟
- كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واری‌و هه‌روه‌ها بێ وه‌فایی كوڕ‌و دڵ ره‌قی كچان‌و مۆبایل‌و... هتد.
* له كلیپه‌كانت جل‌وبه‌رگی كوردی ده‌پۆشی یا جلی تر..؟
- له هه‌موو كلیپه‌كان جل‌وبه‌رگی كوردی ده‌پۆشم، له بازاڕیش جلی تر.
* گله‌یی ئه‌وه لێده‌كرێ كه فاخر هه‌ریری له‌گه‌ڵا ئافره‌تی عه‌ره‌ب كلیپ ده‌كات‌و ئه‌وان (سه‌ما‌و ره‌قس) ده‌كه‌ن..؟
- ئه‌وه (گه‌عده‌یه‌ك) بوو له سوریا سازمان دابوو ئاڵای كوردستانیشمان نیشاندابوو من شانازی به‌م جۆره كلیپانه‌م ده‌كه‌م.
* پێت وایه كلیپ (ئافره‌تی) له‌گه‌ڵا بێ سه‌ركه‌وتووتره یان به پێچه‌وانه‌وه؟
- مه‌رج نییه ئه‌وه ببێته هۆی سه‌ركه‌وتن یان پێچه‌وانه‌وه، ده‌نگ‌و ئاوازی هونه‌رمه‌نده‌كه رۆڵا ده‌بینی له سه‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ند نه‌ك ئافره‌ت.
* زۆرترین به‌رهه‌مت كامه (CD) بووه كه زۆریی لێ فرۆشراوه..؟
- دوا به‌رهه‌مم بوو به‌نێو (شۆخان) كه رووداوێكی راسته‌قینه‌یی كچێكی شاری سلێمانی بوو زیاتر له (سه‌د هه‌زار CD) فرۆشراجگه له‌مه‌ش كچانی كولیه كه‌له‌م ماوه‌یه‌دا تۆمارم كردووه به‌بۆنه‌ی جه‌ژن‌و سه‌ری ساڵا ئه‌وا به‌رده‌وامه له‌فرۆشتن‌و ده‌نگ‌و سه‌دای باشی داوه‌ته‌وه.
* ئایا سانسۆرێك له‌سه‌ر كلیپ‌و په‌نده‌كانی تۆ هه‌یه..؟
- نه‌خێر به‌س لێره‌و له‌وێ قسه‌ی وا ده‌كرێ كه گوایه (فاخیر هه‌ریری) به‌نده‌كانی قسه‌ی رووت‌و بێ مانان، رێزم بۆیان هه‌یه به‌نده‌كانی من باس له واقیعی كۆمه‌ڵگا ده‌كات،به‌ڵام لێره‌دا ده‌پرسم ئایا ئه‌و درامایانه خراپن كه كچ‌و كوڕێك نیشان ده‌دا كه شه‌وه‌و فوو له چرا ده‌كه‌ن‌و پێكه‌وه پاڵا ده‌كه‌ون؟ یاخود كلیپه‌كانی من؟
* تۆ كێشه‌یه‌كت له‌گه‌ڵا بنه‌ماڵه‌ی (وه‌نه‌وشه‌ی هونه‌رمه‌ند) هه‌بوو كه گوایه به‌ندت به‌سه‌رداگرتووه ئه‌م كێشه‌یه به‌كێ گه‌یشت..؟
- من به‌ندم به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلی (وه‌نه‌وشه)دا گوتبوو، ئه‌وان به (وه‌نه‌وشه)ی هونه‌رمه‌ند تێگه‌یشتبوون، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر واشبێ هه‌قه (وه‌نه‌وشه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی) شانازی به‌وه بكه‌ن كه من له به‌نده‌كانم ناوییان بینم، به‌هه‌ر حاڵا ئه‌وان زه‌نگیان بۆ (پارێزه‌ره‌كه‌ی) من كردبوو داوای لێبوردنیان لێكردبوو كێشه‌یان له‌گه‌ڵا من نه‌مایه به‌ڵكو له‌گه‌ڵا كۆمپانیای (سه‌ردار)ه.
* هه‌ندێ كه‌س كه ناوبانگ ده‌رده‌كه‌ن (فیز)یان زل ده‌بێ و (پۆز) لێ ده‌ده‌ن ئایا تاچه‌ند ئه‌مه له‌لای فاخیر ره‌نگی ده‌داته‌وه..؟
- نه‌خێر من پۆزو لووت به‌رزیم نیه‌و من كه‌سێكی ساده‌م، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی فیزیان زله به خۆیاندا بچنه‌وه.
* با هه‌ندێ پرسیاری تایبه‌تیت لێ بكه‌ین: خێزانه‌كه‌ت به خۆشه‌ویستی هێناوه یا ئاسایی بوو؟
- نه‌خێر به خۆشه‌ویستی نه‌مهێناوه‌و خزمی خۆمه‌و چوار منداڵی جمكمان هه‌یه.
* چی خێزانه‌كه‌ت به دڵه..؟
- ئه‌و ده‌زانی من حه‌زم له (كاسته‌ره) پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه‌وه ماڵێ ئاماده‌یكردووه.
* له چێشته‌كان حه‌زت له چییه..؟
- له خواردنه كورده‌وارییه‌كان‌و گۆشتی مریشكی خۆمانه.
* له‌گه‌ڵا وه‌رزش به‌ینت چۆنه..؟
- حه‌زم لێیه، به‌ڵام له‌به‌ر كێشم‌و نه‌بوونی كات ئه‌نجامی ناده‌م.
* چه‌ند كیلۆی..؟
- 99 كلیۆ كه ئێستا سوپاس بۆ خوا كێشم دابه‌زیوه.
* چه‌ند (سیم) كارتت هه‌یه..؟
- 29 سیم كارتم هه‌یه، هه‌فته‌ی یه‌كیان به‌كاردێنم، له چركه‌یه‌كدا چه‌ندین ته‌له‌فۆنم بۆ دێ، (جیهازه‌كانیشم) ئاسایین.
* گه‌ر ژماره‌ی ته‌له‌فۆنێك نه‌ناسی هه‌ڵیده‌گری ..؟
- به خۆم كه‌م وه‌ڵامی زه‌نگه‌كان ده‌ده‌مه‌وه، به‌تایبه‌تی گه‌ر نه‌یناسم.
* چ جۆره ئۆتۆمبێلێكت هه‌یه‌و حه‌ز ده‌كه‌ی چ باژۆی..؟
- چی خوا بیدا ئه‌وه باشه، فۆرتێكی مۆدێل نوێم هه‌یه‌و حه‌زم له هاژووشتنی فۆرته.
* چی به‌وانه ده‌ڵێی دژایه‌تیت ده‌كه‌ن..؟
- پێیان ده‌ڵێم (چاومانن).
* ئه‌م وشه‌یه له چییه‌وه هاتووه..؟
- كاتی خۆی له‌گه‌ڵا (رۆسته‌م سابیر) له گه‌عده‌كان ئێمه‌و براده‌ران به‌یه‌كترمان ده‌گووت تا وای لێهات بڵاوبۆوه.
* به دێرێك ئه‌م وشانه پێناسه بكه: (هه‌ولێر، هونه‌ر، ئیسماعیل سه‌رده‌شتی)
- هه‌ولێر: شاری خۆمه، به‌بێ هه‌ولێر ناتوانم هه‌تا ده‌مرم.
هونه‌ر: كارێكی پیرۆزه‌و پێویسته رێزی هونه‌رمه‌ندانیش بگرین‌و جیاوازییان له نێوان نه‌كه‌ین.
ئیسماعیل سه‌رده‌شت ی: خۆزگه بۆ ماڵا‌و منداڵه‌كه‌ی بمابایه، رێزم بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌یان هه‌یه رۆژی جه‌ژن یه‌كسه‌رمنداڵه‌كانی ئه‌وم هاتونه‌به‌رچاوو ده‌مگوت ئێستا (كه‌یوان‌و كۆمار) بێ باوكیان جه‌ژن چۆن به‌رێ ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه.. بۆ ئه‌م كاره‌ساته.
* دوا به‌رهه‌مت چییه‌و خه‌ریكی چی..؟
- به‌رهه‌مێكی تازه‌م هه‌یه بۆ ساڵی نوێ ده‌یكه‌مه دیاری جه‌ماوه‌ره‌كه‌م، حه‌یرانێكیش بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ڵێم كه (ووشیار عه‌بدوڵڵا) بۆی داناوم.
* چی به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت ده‌ڵێی..؟
- پێیان ده‌ڵێم (چاومانن) هه‌تا ده‌مرم له خزمه‌تیان دامه‌و گه‌ر مردیشم كوڕێكم ناو ناوه (فاخیر) ئینشاألله جێی من ده‌گرێته‌وه.
* تۆ گۆرانی بۆ كێ ده‌ڵێی؟
- بۆ گه‌ل‌و نیشتمان‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌م.
* هیچ گۆرانی‌و به‌ندت بۆ (كچ یا ئافره‌تێكی) دیاریكراو گوتووه..؟
- نه‌خێر به‌ند‌و گۆرانیه‌كانم گشتیین، به‌س هه‌یه به‌خۆی تێده‌گات.
* له چی بێزاری..؟
له‌وه‌ی كات به‌شمان ناكا‌و (نه جه‌ژن‌و نه نه‌ورۆز نه سه‌ری ساڵا ..هتد) مان نییه‌و ناتوانین بۆ خۆمان گه‌شتێك بكه‌ین.
* به‌چی گریانت دێ؟
- كه ببینم (غه‌در) ده‌كرێ، جا چ له خۆم یا له یه‌كێكی تر.
* به‌چی دڵخۆشی..؟
- كاتێ دێمه ناو جه‌ماوه‌ره‌كه‌م‌و هانم ده‌ده‌ن.
* دوا قسه‌ت بۆ گۆڤاره‌كه‌مان چییه؟
- زۆر سوپاستان ده‌كه‌م (نواڵه‌ی نوێ) سه‌لماندی جیاوازی له نێوان هونه‌رمه‌ند‌و كه‌سه‌كان ناكات‌و گشت ژماره‌كانیم هه‌یه‌و هه‌ر به‌رده‌وام‌و سه‌ركه‌وتووبن.