
لێكۆڵه‌ره‌وان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه ئه‌و كه‌سانه‌ى پیر بوون به‌ده‌ست به‌رزى فشارى خوێنه‌وه ده‌ناڵێنن زیاتر ئه‌گه‌رى تووشبوونیان هه‌یه به كێشه‌كانى بیركردنه‌وه‌و وه‌رگرتنى زانیاریه‌كان .
له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه گۆڤارى تۆمارى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌مار بڵاوى كردۆته‌وه ، هاتووه كه به‌رزى فشارى خوێن په‌یوه‌ندى هه‌یه به یه‌كێك له جۆره‌كانى لاوازى توانا ئیدراكیه‌كان، كه ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكه ئه‌گه‌رى تووشبوونى به كه‌وده‌نى و گه‌مژه‌یى هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌و جۆره نییه كه په‌یوه‌ندى گه‌وره‌ى هه‌یه به نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ره‌وه .
ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى لاوازى توانا ئیدراكیه‌كان ده‌بنه‌وه، تووشى قورسى له زمان و یاده‌وه‌رى و كاته‌كانى به‌ئاگایى و كاره‌كانى دیكه‌ى ژیرى ده‌بنه‌وه، به ئه‌ندازه‌یه‌ك تووش ده‌بن كه خه‌ڵكانى تر به‌ئاسانى ده‌توانن تێبینى بكه‌ن و له‌تاقیكردنه‌وه‌كانیشدا به‌روونى لێیان ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاتووه" ئه‌و كه‌سه به‌ته‌مه‌نانه‌ى به‌ده‌ست به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێنه‌وه ده‌ناڵێنن، و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی لاوازیه‌كى كه‌میان هه‌یه له تواناى ده‌رك پێكردنه‌كان ، ده‌تواندرێت بكرێته ئاماژه‌ى "خه‌ڵه‌فاو"ى كه به دووه‌م شێوه‌ى بڵاوى كه‌وده‌نى دێت له دواى نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر، كه به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى په‌یوه‌ندى به‌جه‌ڵته‌وه ده‌بێت و به‌رزى فشارى خوێنیش مه‌ترسى تووشبوون به‌جه‌ڵته زیاتر ده‌كات.
لێكۆڵینه‌وه‌كه له شارى نیویۆرك له‌سه‌ر 918 كه‌س كه تێكڕاى ته‌مه‌نیان 76 ساڵ بووه ئه‌نجام دراوه ، كه هه‌موو 18 مانگ جارێك تاقیكردنه‌وه‌ى جه‌سته‌ى و هۆشداریان بۆ كراوه ، ئه‌م كاره ماوه‌ى 4 ساڵ و نیو به‌رده‌وام بووه‌و له‌و میانه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه334 كه‌سیان تووشى لاوازیه‌كى كه‌مى توانا ئیدراكیه‌كان بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ده‌ست به‌رزى فشارى خوێنه‌وه ده‌ناڵێنن رێژه‌ى تووشبوونیان به لاوازى توانا ئیدراكیه‌كان له رێژه‌ى 40% زیادى كردووه .
له‌كۆتایى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا لێكۆڵه‌ره‌وان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه خۆپاراستن له به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن و چاره‌سه‌ر كردنى به هۆكارێكى گرنگى كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كانى تووشبوون به لاوازى توانا ئیدراكیه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت .

