
له‌میانی گه‌وره‌ترین پێشانگای ئوتومبێلدا كه له‌شاری نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندستان كرایه‌وه، كۆمپانیای "تاتا مۆتۆرز"ی هیندی نمونه‌ی هه‌رزانترین ئوتومبێلی له‌جیهاندا نمایش كرد به‌ناوی "تاتا نان‌و" كه نرخه‌كه‌ی به 2500 دۆلاره، ئه‌م نرخه‌شی بۆیه له‌سه‌ر داناوه تا به‌رده‌ست زۆربه‌ی هاولاَتیانی ولاَته تازه پێگه‌یشتووه‌كان بكه‌وێت.
ئه‌م ئوتومبێله چوار ده‌رگای هه‌یه‌و پێنج ڕێبوار ده‌گرێت‌و بزوێنه‌ره‌كه‌ی له‌پشته‌وه كار ده‌كات، قه‌باره‌كه‌شی 624 سی سی‌و توانای 33 ئه‌سپیشی هه‌یه .
ئه‌م ئوتومبێله گه‌رمی‌و ساردی تێدا نیه، جامه‌كانی به‌كاره‌با كار ناكه‌ن‌و گێڕه‌كه‌شی هایدرۆلیك نیه، به‌لاَم كۆمپانیای ناوبراو دوو نمونه‌ی تایبه‌تی تریش به‌رهه‌م ده‌هێنێت له‌م ئوتومبێله، جگه له‌به‌رهه‌مهێنانی هه‌مان جۆر كه به‌گاز كار ده‌كات.
نمایشكردنی ئه‌م جۆره ئوتومبێله‌ش كاتێك دێت كه زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا بازاڕی فرۆشتنی ئوتومبێلی هیندی زۆر فراوان بێت، به‌هۆی خێرابوونی گه‌شه‌ی ئابووری‌و زیادبوونی داهاتی به‌كارهێنه‌ره‌كان، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت بڕی فرۆشتنی ئوتومبێلی هیندی له‌ساڵی 2016 دا بگاته 145 ملیار دۆلار .

