
یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی شوشه له مانهاتن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ڕزگاری بوو پاش ئه‌وه‌ی له 47مین نهۆمی یه‌كێك له بینا به‌رزه‌كانی ئه‌و شاره ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
"كان ئه‌لسیدس مورینو" كه ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌و دانیشتووی وڵاتی ئیكوادۆره بۆ كاركردن ڕووی كردۆته شاری مه‌نهاتن‌و پاش ئه‌وه‌ی له‌یه‌كێك له ڕۆژه‌كانی كاركردنیدا كاری پاككردنه‌وه‌ی شوشه‌كانی باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌كرد له پڕ كه‌وته خواره‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له مردن ڕزگاری بوو.
به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌ردوو قاچی‌و ده‌ستی ڕاستی به ته‌واوه‌تی شكا، هه‌روه‌ها برینێكی زۆریش له‌سه‌ری‌و حه‌وز‌و بڕبڕه‌ی پشتیدا روویدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش هێشتا ناوبراو له‌ژیاندایه ئه‌مه‌ش وایكرد ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بده‌ن.
به‌پێی وته‌ی پزیشكه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆر له هۆش خۆی چووه به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و رووداوه‌و توانای قسه‌كردنی نه‌بووه، پزیشكه‌كان ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاند: 9 نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدراوه‌و ئێستا باری ته‌ندروستی ڕووه‌و باشتر بوون ده‌چێت.

