
هاولاَتیه‌كی سعودی به‌ناوی "مدهاس" ژماره‌ی پێونه‌یی له مه‌راسیمی حه‌جكردندا بۆ ساڵی 1428 ه 2007 زایینی تۆماركرد‌و مه‌دالیای غینس به ده‌ستهێنا ئه‌م هاولاَتیه سعودیه ناوی مدهاس رشیدیه‌و ته‌مه‌نی 124 ساڵه‌و 95 حه‌جی كردووه له ماوه‌ی ته‌مه‌ندا ئه‌و هاولاَتیه دوپاتی كردۆته‌وه كه له هه‌ر گه‌شتێكدا بۆ حه‌ج بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ستی به ئارامی دڵ‌و ده‌روونی كرده‌وه. شێخ مدهاس ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: نیازی پاك‌و كرداری چاك ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌روونی ئاده‌میزاد ئاسووده ده‌كات‌و باوه‌ڕی به خوا زیاتر ده‌كات.
ناوبراو له‌سه‌ر جیاوازی حه‌جكردن له‌گه‌ڵ سالاَنی ڕابردوودا وتی: سالاَن له چه‌ند سه‌د كه‌سێك تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد، به‌لاَم ئێستا زیاتر له سێ ملیۆن حه‌جاج دێن بۆ حه‌جكردن ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه كارئاسانی بۆ حاجیان كراوه.
شێخ وتی: سالاَنه له‌گه‌ڵ زانایان‌و پیاوچاكاندا حه‌ج ئه‌نجام ده‌دات‌و دووپاتی كرده‌وه كه 15 ساڵ پێش كردنه‌وه‌ی ریاز له دایك بووم وه‌له‌گه‌ڵ مه‌لیك عه‌بدول عه‌زیزدا حه‌جم كردووه.
راشی گه‌یاند: به‌هه‌تیوی گه‌وره بووه‌و سێ ژنی هێناوه‌و حه‌وت كوڕی هه‌یه.

