
تا ئێستاش لە جیهان گەورەترین و درێژترین شەمەندەفەر لە وڵاتی ئوستڕالیایە، مێژووی ئەم شەمەندەفەرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1989) كە لەم ساڵە درێژترین شەمەندەفەر دروستكراوە و تا ئێستاش كار دەكات لە هێڵی ئاسنینی ئوستڕالی، بۆیە وەك سەیرترین و درێژترین شەمەندەفەری جیهان دادەنرێت.
ئەم شەمەندەفەرە تایبەت نییە وەك هەر شەمەندەفەرێكی دیكە، چونكە شەمەندەفەر دەبێت تایبەت بێت بۆ گواستنەوەی مرۆڤ، یان كەرستە، یان بۆ كاری دیكە و تایبەت. بەڵام ئەم شەمەندەفەرە بەهۆی ئەوەی درێژ و گەورەیە تایبەت نەكراوە و بۆ چەندین بوار بەكاریدەهێنن. درێژی تەواوی دەگاتە (70) مەتر، واتە دەكاتە ئەوەندەی كۆڵانێك لە كۆڵانەكانی شاری هەولێر. جگە لە شوێنی تایبەتی بۆ مرۆڤ، هەروەها بارهەڵگری لەدواوە هەیە و كە ئەوانیش دەگاتە (4) بارهەڵگری گەورە، پێكهاتەی گشتی ئەم شەمەندەفەرە بریتییە لە (650) جێگە. كە هەریەك لەم جێگایانە وەك ژوورێكی ماڵە. بە وزەی (گاز)ەوە كار دەكات و چونكە وزەكانی دیكە ناتوانن ئەم شەمەندەفەرە گەورەیە كار پێبكەن.

