
پیاوێكی بەتەمەنی هیندستانی بەناوی (یندای كواندیا)ی تەمەن (70) ساڵ، رێكلامی بۆ خۆی دەكرد كەوا قاچی راستەی بە قاچێكی سەیر و هێنەری بەخت داناوە و بەڵكو دەتوانێت بە رێگەی ئەم قاچەیەوە چەندین شت دەربارەی خەڵك بزانێت كاتێك ئەوانەی دەست لە قاچەكەی دەدەن! ئەم پیاوە لە هەرێمی (ئەندهرا باراداش)ی هیندی دەژیێت و رۆژانە خەڵك سەردانیان دەكرد بۆ ئەوەی شتێكی لێوە بزانن دەربارەی داهاتوویان یان بۆ بەخت و شانس..
ئەمەو دوای ئەو هەموو رێكلامە كۆمەڵە گەنجێكی دزی ئەم وڵاتە كە پێكهاتبوون لە (3) كەس، شەوێكیان دەچنە سەر ماڵی ئەم پیاوە و بۆ ئەوەی سەردانی بكەن، دوای ئەوەی زانیبوویان قاچی راستەی بە قاچی بەخت ناسراوە، بۆیە ئەوانیش قاچەكەی دەبڕن و دەیدزن! ئێستا پیاوەكە بەبێ قاچە بەختەكە ماوەتەوە و لە نەخۆشخانە كەوتووە، تا ئێستاش پۆلیس لەدوای قاچەكەی دەگەڕێن بۆ ئەوەی بیگەڕێننەوە بۆ خاوەنەكەی، كەچی گەڕانەكانیان بێ سوودە و نەیاندۆزیوەتەوە. دەبێ دزەكان سوود لە قاچەكە وەربگرن بۆ دزینی كەرستە و شت!

