
لەوە سەیرتر نییە پێشبڕكێ لەسەر كەرستە و شتی سەیر و سەمەرە بكرێت، بۆیە رۆژانە دەبینین چەندین شتی سەیر دەردەكەوێت و ئەوانەش وەك ئەوەی نازناوێك تۆمار بكرێت و ببێتە شتێكی گشتی سەیر لەبەرچاوی خەڵكدا. گشت لە ئێمە پێڵاوی پاژنە بەرزمان بینیوە، ئەوەی كەوا ئافرەتان لە پێی دەكەن، بەڵام ئەوەی جێگەی سەیر بێت چەند مۆدەیەكی تازەی ئەم پاژنە بەرزانە لە ویلایەتی ڤیرجینیای ئەمەریكی كە شێوەیەكی سەیری هەیە و بەڵكو كەس ناتوانێت بیپۆشێت!.
سەیری ئەو پاژنە بەرزانە بریتییە لەوەی كەوا پاژنەكەی زۆر بەرزە و ئەو خانمەی ئەم پاژنەیە بپۆشێت وەك ئەوە وایە كەوا لەسەر پەنجەكانی بڕوات، چونكە بەشێوەیەك درووست كراوە شێوەی پێشەوە و پاژنەكەی وەكو یەك بەرزە و بەرەو سەرەوەیە. یەكێك لەو پێڵاوانە لە شێوەی پاژنەی (ئەسپ) درووست كراوە و لە ژێرەوەی ئاسنی بۆ بەستراوە ئەمەش بۆ ئەوەی دەنگی بێت، ئەم پێڵاوانە وەكو مۆدەیەكی تازە درووست كراوە و رەنگە ببێتە مۆدەیەكی جیهانی!

