
نمایشێكی سەیر و تایبەت بە بالۆن و (دەبدەبە) كرایەوە، نمایشێكی پڕ لە كاری سەیروسەمەرە و چەندین شێوەی جوانیان لە بالۆنی بچووكەوە درووست كردووە. ئەم نمایشە لە وڵاتی (نیوزیلەندا) بۆ ماوەی (4) رۆژ كراوەیە و بە شێوەیەكی هونەری و نەخشەسازییەوە چەندین وێنە و شێوەیان درووست كردووە تەنیا لە بالۆنەوە.
لەم (3) شێوە سەیرەی كەوا لە دەبدەبەوە درووست كراوە بریتیە لە (یاریگایەكی منداڵان – وێنەی كراسێكی ئافرەتان – شێوەی ماسی)، كە ئەم سێ شێوە بووە جێگەی سەرسوڕمانی ئامادەبووانی نمایشەكە، چونكە شێوەی دانانی بالۆنەكان بەسەریەكەوە هۆكارێكە بۆ ئەوەی شێوە و كەرستەكان ببێتە كارێكی سەیروسەمەرە و كارێكی قوڕسی بوێت تاوەكو كەرستەكان ئامادە دەكرێت. نمایشەكە لەلایەن (9) كەسەوە ئامادەكرابوو بۆ ماوەی (15) رۆژ كاریان لەسەر كرد تاوەكو گەیشتن بەم ئەنجامەی كارەكانیان سەركەوتنی بۆ ببێت. بەڵام سەیرترین شێوە لە نمایشەكە، شێوەی یاریگاكەیە چونكە بەشێوەیەكی جوان و نەخشێكی سەیرەوە ئەم كۆمەڵە باڵۆنەیان لەسەر یەكتر داناوە تاوەكو بتوانن دیمەنێك لە یاریگا درووست بكەن.
گولان
