
له‌پێشبڕكێیه‌كی زانستیدا قوتابییه‌ك له‌به‌ریتانیا توانی له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژداو له‌ڕێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه هه‌ستێت به‌شیكردنه‌وه‌ی 60 هه‌زار پرسیاری ژمێریاری، به‌م پێیه‌ش توانی له‌هه‌موو كیشوه‌ری ئه‌وروپادا پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌م قوتابییه بۆ سه‌ركه‌وتنی له‌م پێشبڕكێیه‌دا له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌دا ته‌نها سی خوله‌ك بواری به‌خۆی داوه كه نوستبێت.

