
دوای ئەوەی ئافرەتێكی وڵاتی رووسیا بەناوی (فارفارا ئەرتامكین) خاوەنی سكێكی گەورە دەبێت لەماوەی سكپڕی، لەگەڵ مێردەكەی كە ناوی (دیمیتری)یە، لە چاوەڕوانی منداڵێكدا دەبن، كەچی دوای پشكنین پێش ماوەی هاتنی منداڵەكان، بۆیان دەركەوت كەوا سكەكە بریتیە لە زیاتر لە منداڵێك..
بەم شێوەیە دەبێتە هەواڵێكی خۆش بۆ ئافرەت و پیاوەكە تاوەكو لە چاوەڕوانی دوو كۆرپە بن، كاتێك كاتی منداڵبوون نزیك دەبێتەوە بۆیە بڕیار دەدەن كەوا منداڵەكانیان لە وڵاتی بەریتانیاوە ببن، ئەمە دوای ئەو گەشتەی بەیەكەوە ئەنجامی دەدەن، دوای ژانێكی زۆر ئافرەتەكە دەبردرێت بە نەخۆشخانەی لە دایك بوون و لەناكاوێك ئافرەت و پیاوەكە دەبن بە خاوەنی (5) منداڵی جمك، ئەمەو ماوەی (7) ساڵە ئەم خێزانە و ئافرەتە هاوسەریەتیان پێكهێناوە و بەم (7) ساڵە دەبن بە باوك و دایكی حەوت كۆرپە. ئەوەی سەیر بێت هەر (5) منداڵەكە كچن، تا ماوەی مانگێك زیاتر خێزانە (5) منداڵیەكە لە شاری (ئۆكسفۆرد)ەوە ژیان بەسەر دەبەن پاش كۆتایی گەشتەكەیان دەگڕێنەوە بۆ وڵاتی دایك كە (رووسیا)یە.
