تبليغاتX
به‌خێربێن بۆ بلاگی کانی - هێلكەی برژاو لە شێوەی دەمــــانـــچە

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ هه‌فته‌نامه‌ی گولان وه‌رگیراوه‌

بۆ ئەوانەی كاری توند و تیژی ئەنجام دەدەن یان بۆ ئەوانەی گرووپی مافیا و چەكدارە تایبەتەكان پێكدەهێنن و حەز بە چەك دەكەن وەك (دەمانچە)، لەلایەن كۆمپانیایەك لە شاری (هۆنگ كۆنگ) جۆرە مەقلیەكی هێلكە برژاندن دابهێنن كەوا كاتێك هێلكەی تێدا سووردەكرێتەوە بە شێوەیەكی جوان و دەربكەوێت..

ئەم شێوەیەش بریتیە لە دەرچوونی بە شێوی (دەمانچە) لەناو ئەو مەقلیەی كەوا هێلكەكەی تێدا دانراوە، ئەمەش تایبەت بۆ ئەو كەسانە درووست دەكرێت و ئامادە دەكرێت، كە داوای ئەم جۆرە خواردنە دەكەن بەتایبەت بۆ خواردنی بەیانی، لەگەڵ ئەوەی ئەم جۆرە خواردنە بۆتە شتێكی بە نرخ لەم وڵاتە و ماوەیەكی نزیكە لە سەرتاپای جیهان كاری لەم شێوە دەكرێت، كە خواردن لەسەر شێوەی جوان و تایبەت درووست بكرێت، بە حەز و ویستی تاكەكان.

 

+ نووسراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار شێروانی له‌ 2008/3/22 و ‌کاتژمێر 9:19 PM |