
كاتێك پاڵەوانێك دەبێتە خاوەن نازناوێك لەبواری وەرزشیدا دەبێت پاداشتێكی گەورەی پێبدرێت، بەڵام خەڵاتی ئەم پاڵەوانە چینیە بووە خەڵاتێكی سەیر و خەیاڵی، كە بریتی بوو لە پێڵاوێكی (زێڕین) نرخی پێلاوەكە (30) هەزار هەزار دۆلاری ئەمەریكی بوو تەنیا لە زێڕ درووست كراوە، بەبێ بەكارهێنانی هیچ ماددەیەكی دیكە.
ئەم خەڵاتە تەرخان كرابوو بۆ یاریزانی ئولۆمپی (لیو یانگ) كە توانی لە پێشبڕكێی (110) مەتریدا سەركەوتن بەدەست بهێنێت.
پێڵاوەكە لەلایەن كۆمپانیای (نایك) درووست كراوە لەگەڵ ئەوەی ناوی كۆمپانیاكە و ناوی پاڵەوانەكە لەسەر پێڵاوەكە نەخشێنراوە، بەمەش دەبێتە سەیرترین پێڵاوی زێرین لە بواری درووست كردنی پێڵاو لە جیهاندا، كێشی پێڵاوەكە (1) كیلۆگرامە و هەر تاكێك (500) گرام دەبێت.
پێڵاوەكە وەكو خەڵاتێك پێشكەش بەم پاڵەوانە كرا وەكو پاداشتێك بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە.
بەمەش دەبێتە تاكە كەرستە كە تەنیا لە زێر درووست كرابێت، چونكە چەندین كەرستەی دیكە جگە لە زێڕ ماددەی دیكەشی لەگەڵدا بەكاردەهێنن بۆ ئەوەی كەرستەكە تەواو درووست بێت.
گولان

