
چەندین كاری رۆژانەی سەیر دەبینن لەلایەن مرۆڤەوە درووست دەكرێ، بەشێوەیەك جێگەی سەرسوڕمانی گشت خەڵكە، بەمەش دەتوانن نازناوی گەورە و سەیر بۆ ئەو كەسانە بەدەست بهێنن كە كاری لەم جۆرە دەكەن. بەڵام لە یەكێك لە چێشتخانەكانی وڵاتی بەریتانیا پێشتر توانیان گەورەترین خواردنی (هەمبەرگر) درووست بكەن، بەشێوەیەك دەكرا نزیكەی (40)كەس لەسەر یەك لەفە نان بخۆن بە تێر بوونەوە. ئەوەی پێشتر لە قەبارەوە گەورە بوو، ئەوەی ئەمجارە جیاوازە لەوی پێشوو. ئەگەرچی ئەوەی پێشوو گەورە بوو و بە نرخێكی نزم دەتوانرا بكردرێت، كەچی ئەوەی ئێستا لە هەمان چێشتخانەوە ئامادەكراوە جگەی لەوەی گەورەیە، بە نرخێكی خەیاڵی زۆرەوە دەفرۆشرێت.ئەمەش چونكە لە گۆشتی چێڵی ژاپۆنی درووست كراوە، ئەوەش دەبێ بزانین كەوا گۆشتی چێڵی ژاپۆنی خۆشترین جۆری گۆشتە. نرخی هەر هەمبەرگرێك دەكاتە (150) دۆلاری ئەمەریكی.

