
ئەوانەی تووشی نەخۆشیەكانی پێست دەبن نابێ وا هەست بكەن كە بەهۆی پیسیەوە تووش دەبن، یەكێك لەوانە نەخۆشی (زیپكە و پەڵەی سوور و رەش) لە دەم و چاو، زیپكە یان قنچكە نەخۆشییەكی سرووشتییە لە دوای پێگەیشتن (باڵغ) بوون سەرهەڵدەدات و بۆ ماوەیەكی زۆر بەردەوام دەبێ كە دەگاتە ناوەڕاستی تەمەنی (20) ساڵی لەخۆیەوە نامێنێت هەندێك جاریش بەردەوام دەبێ تا تەمەنی سەروو تر لە بیست ساڵ. چەند هۆكارێك هەیە كە پەڵەی سوور و زیپكە لە دەم و چاودا كەمتر دەكات، لێرەدا باسیان دەكەین بۆ ئەوەی خانمان خۆیان لێی بپارێزن تا تووشی ئەم جۆرە نەخۆشییە نەبن یان چارەسەری ئاسان بێ تاوەكو رووخساریان جوان و ناسكتر بێت.
- رۆژانە هەوڵبدە (3) جارە دەم و چاوت بە ئاوی شلتێن و سابوون بشۆیت.
- نیگەران مەبە یان خەم مەخۆ لە شتی سادە.
- دەست لێدانی برینی دەم وچاو، یان تەقاندنی قنچكەی بچووك لە رووخسار.
- دەرهێنانی قژ لە دەم و چاو ئەوەش دەبێـە هۆكارێك بۆ سەرهەڵدانی زیپكە و پەڵەی رەش و سوور.
- بەكارهێنانی دەست كاتێك پیس دەبێ لە دەم و چاو بدرێت.
- بەكارهێنانی ئاوی پیس بۆ شووشتنی دەم و چاو.

