هه‌فته‌ی رابردوو كه‌سێكی ئێرانی كه شێوه‌ی له سه‌رۆك كۆماری كۆماری ئیسلامی ئێران (مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) ده‌چێت، ته‌واوی پۆلیس و ئه‌فسه‌رانی فڕۆكه‌خانه‌ی (دیمه‌شق)ی پایته‌ختی شڵه‌ژاندووه و وایان زانیوه سه‌رۆكی ئێرانه و به‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشتۆته‌وه وڵاته‌كه‌یان.
ماڵپه‌ڕی (iranianuk) بڵاویكردۆته‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئێران به نیازی سه‌ردانیكردنی مه‌زارگه‌ی (حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب) سه‌ردانی وڵاتی (سوریا)یان كردبوو، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه‌ی (دیمه‌شق) روبه‌رووی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌فسه‌ر و پاسه‌وانانی فڕۆكه‌خانه بوونه‌ته‌وه و ئه‌و كه‌سه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بووه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ره‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌وره دراوه به‌و مه‌به‌سته‌ی گوایه سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێرانه و به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشتۆته وڵاته‌كه‌یان.
هاوكات ئه‌و ئێرانیانه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا بوون به بیستنی ده‌نگۆی ئه‌مه‌وه، هه‌وڵیاندا خۆیان بگه‌یه‌ننه سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان له نزیكه‌وه بیبینن، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی لێی نزیك بوونه‌ته‌وه ئه‌وسا زانیویانه ئه‌فسه‌ر و پاسه‌وانه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق به هه‌ڵه‌چوون و ئه‌وه‌ی ده‌وره‌یان دراوه (ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) نیه، به‌ڵكو كه‌سێكی ئاسایی خه‌ڵكی ئێرانه و به‌سه‌ردان چۆته سوریا.
به‌پێی هه‌واڵنێری ئه‌م ماڵپه‌ڕه، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی فڕۆكه‌خانه‌ی (دیمه‌شق) بۆی روون بۆته‌وه ئه‌و كه‌سه هاوشێوه‌ی دكتۆر مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و خه‌ڵكی ناوچه‌ی (شومال)ی ئێرانه، نه‌ك خودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ، به‌ڵام به‌هۆی ئاگاداربوونی خه‌ڵكێكی زۆر له‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه، ئه‌فسه‌ران و پاسه‌وانانی فڕۆكه‌خانه‌كه هاوشێوه‌كه‌ی (ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی)یان بۆ شوێنێكی دیكه گواستۆته‌وه